عێراق كاری كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانی تا كاتێكی نادیار ڕادەگرێت

پابەندی ڕێكارە یاسایی و داراییەكان نەبووە

دەسەڵاتدارێتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراق هەڵپەساردنی كاری كۆمپانیای (فلای بەغداد)ی لە سێشەممەی داهاتووەوە تا كاتێكی نادیار ڕادەگەیەنێت.

دەسەڵاتدارێتییەكە لە بەیاننامەیەكدا هۆكارەكەی گەڕاندووەتەوە بۆ پابەندنەبوونی كۆمپانیاكە بە پابەندییە دارایی و یاساییەكانیەوە، بەهۆیەوە گەشتەكانی لە ڕۆژی سێشەممە 23ی شوبات تا كاتێكی نادیار ڕاوەستاندووە.

باسی لەوەشكردووە، پاش چارەسەری ئەو داواكارییانە گەشتی كۆمپانیاكە دەستپێدەكاتەوە، بەبێ ئەوەی ڕونكردنەوەی زیاتر بدات.

(فلای بەغداد) كە خاوەندارێتییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ وەبەرهێنەرانی عێراقی و بارەگاكەی لە بەغدادە، ساڵی 2015 دامەزراوە و خاوەن دوو فڕۆكەی جۆری بۆینگ 737-700ی 149 كوسی و فڕۆكەیەكی بۆمباردییە سی. ئاڕ. جی 200ی 50 كورسییە.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە گۆڵێک بەلەد وەلیدی تێپەڕاند و لە پلەی دووەمدا جێگیربوو

بابەتی دواتر

ئیتاڵیا.. ئێشكگری كەنار دەریاكان بەدوای كۆچبەرانی ڕزگاربوودا دەگەڕێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد.. “هەوڵێكی تیرۆریستی” پوچەڵكرایەوە

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد ئاشكرایكردووە، چەكدارێكی “داعش”یان كوشتووە و هەوڵێكی تیرۆریستیشیان پوچەڵكردووەتەوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئازار، فەرماندەیی…
Total
0
Share