سودانی: بەپێی پرۆژەیەک لە 5 ساڵدا هەژاری لە عێراق نامێنێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا رایدەگەیەنێت، ” ئەو چارەسەرانەی بۆ هەژاری خراوەتەڕوو، بەسە بۆ ئەوەی لە پێنج ساڵدا بە رێژەیی هەژاری نەمێنێت”.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی زە ناشیوناڵی ئەمریکی ئاماژە بەوەدەکات، “ئەو چارەسەرانەی لە بودجەی سێ ساڵەی هەژاریدا هاتووە بەسە بۆ ئەوەی لە ماوەی پێنج ساڵدا بە شێوەیەکی ڕێژەی کۆتایی بە هەژاری لە عێراق بهێنێت”.

دەشڵێت، “یاسای پاراستنی کۆمەڵایەتی باس لە هەژاری فرەڕەهەند دەکات و 4 ملیار دۆلار لە ساڵی 2023 تەرخانکراوە بۆ چارەسەرکردنی هەژاری، کە یارمەتییەکە بۆ خوێندکارانی قوتابخانە و کۆلێژ و منداڵانی خێزانە هەژارەکان بۆ ڕێگریکردن لە درێژبوونەوەی هەژاری لە خێزانەکانیاندا”.

سەبارەت بە چاکسازی لە باج و گومرگ و پارەدانی ئەلیکترۆنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەی خستۆتەڕوو،”چاکسازی لەو بوارانەدا ژینگەیەک دروستدەکات کە کەرتی تایبەت بەلای خۆیدا ڕابکێشێت و کارەکانی ئاسان بکات، نرخی دۆلار پەیوەندی بە چاکسازییە تایبەتەکانی کەرتی بانکی و داراییەوە هەیە، حکومەتیش دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی چاکسازییەکان، سەرەڕای تێچووی کۆمەڵایەتییان”.

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، “هەڵاوسانی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو شەڕێکە لە نێوان ئەو وڵاتەی کە دەیەوێت مامەڵەی دروست سەقامگیر بکات و گروپێک کە پێشتر لەسەر دۆلار دەژیان”.

بابەتی پێشتر

کەی بنەتۆو بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت؟

بابەتی دواتر

پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کارەبا لە چەمچەماڵ جێبەجێ دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share