وردەكاری دوایین ساتی ژیان و دوایین قسەكانی مارادۆنا

دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا

میدیا ناوخۆییەكانی ئەرجەنتین لەسەر زاری كەسە نزیكەكانی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و جیهان دوایین قسەكانی بەر لە مردنیان بڵاوكردەوە.

یەكێك لە ئەندامانی خانەوانەی مارادۆنا وتی، لەكاتی نانخواردندا بووە كاتێك هەستی بە بێتاقەتی كردووە و وتویەتی، “من باش نیم”.

دوای ئەوەش گەڕاوەتەوە بۆ ژوورەكەی بۆ ئەوەی پشوو بدات، لەو كاتەدا كەسە نزیكەكانی پەیوەندییان بە فریاكەوتنەوە كردووە و لەماوەی چەند خولەكێكدا تیمی پزیشكی گەیشتوونەتە ماڵەكەی.

بەپێی سەرچاوەكان، “لەگەڵ گەیشتنی پزیشكان، مارادۆنا توانای هەناسەدانی نەماوە، پزیشكانیش نەیانتوانیوە ڕزگاری بكەن”.

مارادۆنا لە ماڵەكەی بووە لە شاری تیگری، كە دەكەوێتە نزیك بۆینس ئایرس-ی پایتەخت، ئەمەش دوای ئەو نەشتەرگەرییەی لەم مانگەدا بۆی ئەنجامدرا، بەهۆی جەڵتەیەكی مێشك.

شەوی ڕابردوو كۆچی دوایی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا بەهۆی جەڵدەی دڵەوە بڵاوكرایەوە.

مارادۆنا یه‌کێکه‌ له‌ هه‌ره‌ ناودارترین ئه‌فسانه‌کانی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین و جیهان، له‌ ساڵی 1986 نازناوی مۆندیالی به‌ده‌ستهێنا.

ئه‌فسانه‌ی ئه‌فسانه‌کانی جیهان له‌دایکبووی 30 تشرینی یه‌که‌می 1960، له‌ پێگه‌ی هێرشبه‌ری سه‌ره‌ڕم له‌ یانه‌ی ئارجێنتینۆس جونیۆرز له‌ساڵی 1976 ده‌رکه‌وتووه‌، به‌ یانه‌کانی بوکا جونیۆرز، به‌رشلۆنه‌، ناپۆلی، ئیشبیلیه‌، نیوڵس ئۆڵد بۆیز، دووباره‌ بوکا جونیۆرزدا تێپه‌ڕیکردووه‌.

له‌ ژیانی وه‌رزشیدا و له‌ ماوه‌ی 21 ساڵدا 491 یاری بۆ یانه‌کان کردووه‌ و تۆمارکه‌ری 259 گۆڵ بووه‌، به‌ درێسی ئالبی سیلیستییه‌وه‌ 91 یاری کردووه‌ و 34 گۆڵی تۆمارکردووه‌.

بەبۆنەی كۆچی دواییشیەوە ئەلبێرتۆ فێرناندیز، سەرۆكی ئەرجەنتین ماتەمی گشتی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە سەرتاسەری وڵاتەكەیدا ڕاگەیاند.

بابەتی پێشتر

لە هەڵمەتێكی هاوبەشی وڵاتاندا 90 تۆن كۆكاین دەستی بەسەرداگیرا

بابەتی دواتر

خواردنی بە بێبەرامبەر بەخشی و مایەپوچ بوو.. چیرۆكێكی سەیری بزنسێك

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 96 دۆلار…
Total
0
Share