(ڤیدیۆ) ئینتراخت فرانکفۆرت بۆ جاری دووه‌م له‌ مێژوویدا جامی یوروپا لیگی به‌رزکرده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یاریی کۆتایی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ئه‌نجامدرا، یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆرت بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد‌.

له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆتایی یوروپا لیگ، یانه‌کانی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئه‌ڵمانی و گلاسگۆ ڕه‌ینجه‌رزی سکۆتله‌ندی له‌ یاریگای ڕامۆن سانچێز پێزخوان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی یانه‌ ئه‌ڵمانییه‌که‌ به ‌لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ کۆتاییهات.

گۆڵی پێشه‌نگی ڕه‌ینجه‌رز له‌ خوله‌کی 57 له‌لایه‌ن جۆ ئاریبۆوه‌‌ تۆمارکرا، گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ش له‌ خوله‌کی 69 له‌لایه‌ن ڕافائێل بورییه‌وه‌ تۆمارکرا، یارییه‌که‌ش له‌ کاتی ئاساییدا به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتاییهات (1-1) و به‌ناچارییه‌وه‌ په‌نا بۆ کاته‌ زیادکراوه‌کان برا.

له‌ کاته‌ زیادکراوه‌کانیشدا هه‌مان سیناریۆکانی تایمی یه‌که‌م و دووه‌م دووباره‌بوونه‌وه‌، دوو جه‌مسه‌ره‌که‌ به‌بێ گۆڵ یه‌کسانبوون و لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ ئه‌نجامه‌که‌ی یه‌کلایی کرده‌وه‌.

به‌ لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌، یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆرت به‌ ئه‌نجامی (5-4) بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و جامی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌وروپای به‌رزکرده‌وه‌، که‌ دووه‌م ناسناوی ئه‌وروپییه‌ له‌ مێژوویاندا به‌ده‌ستی ده‌هێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دوای زنجیرەیەک دۆڕاندن، ئارسیناڵ توڕەیی خۆی لە دێربی لەندەن بە چێڵسی بەتاڵکردەوە

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی ئارسیناڵ بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر چێڵسی تۆمارکرد. دوای…
Total
0
Share