بە ڤیدیۆ.. ئەو ئوتێلەی ترەمپ دروستی كردبوو بە 20 چركە تەختی زەوی كرا

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 17ی شوبات، ئەو ئوتێلەی ترەمپ دروستی كردبوو لە شاری “ئەتلانتیك سیتی” لەماوەی 20 چركەدا بە داینامیت تەختی زەوی كرا.

ترەمپ پلازا لە 39 نهۆم پێكهاتبوو، لە ساڵی 1984ەوە وەك ئوتێل و گازینۆ كراوەتەوە، لە ساڵی 2014ەشەوە بەهۆی مایەپوچ بوونەوە دەرگاكانی داخران.

لە سەرەتادا ئەو تەلارە لەلایەن ترەمپەوە بونیاد نراوە، بەڵام لە ساڵی 2016، بە كارڵ لایكهانی ملیۆنێری ئەمریكی فرۆشت.

فرۆشتنی تیكتی بینینی ڕوخاندنی ئەو تەلارە بووە جێی سەرنجی میدیاكانی ئەمریكا، هاوڵاتییەكی ئەمریكی بەناوی جێنیفێرەوە بە نیویۆرك تایمزی وتووە، بڕی 575 دۆلاری داوە بۆ ئەوەی لە ڕیزی پێشەوە كورسی وەرگرێت و چێژ لە دیمەنی ڕوخاندنی ئەو تەلارە ببینێت.

وەك ئەوەی لە ڤیدیۆكەدا دەركەوتووە، تەلارە 39 نهۆمییەكە بە شێوەیەكی سەركەوتووانە دەتەقێندرێتەوە و تەختی زەوی دەكرێت.

بابەتی پێشتر

پۆلیسێكی سلێمانی ژیانی ژنێكی ڕزگار كرد و سوپاس كرا

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، پێنجشەممەی یوروپالیگ بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share