پۆلیسێكی سلێمانی ژیانی ژنێكی ڕزگار كرد و سوپاس كرا

بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سوپاسی‌ كارمه‌ندێكی‌ به‌شی‌ پۆلیسی نه‌هێشتنی‌ تاوانی كرد بەهۆی ئەوەی ڕێگری كردووە لەوەی ژنێك كۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی شوبات، لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكردووە، “دوای ئه‌وه‌ی‌ كارمه‌ندێكی‌ به‌شی‌ پۆلیسی نه‌هێشتنی‌ تاوان كاتژمێر 4ی به‌یانیی‌ 10/2/2021 له‌كاتی‌ چونی‌ بۆ سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی‌، له ڕێگاكه‌یدا ده‌بینێت ژنێك هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ ده‌دات له‌ نهۆمی‌ چواره‌می‌ باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه‌ خۆی‌ فڕێ بداته‌ خواره‌وه،‌ كارمه‌ندی‌ ناوبراو توانی‌ ڕێگری‌ لێبكات و بڕوای‌ پێبهێنێت كه‌ خۆی فڕێ نه‌داته‌ خواره‌وه ‌و ڕزگاری‌ بكات”.

لەو ڕاگەیەندراوەدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە، “بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، عه‌مید ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێو‌به‌ری‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌ بانگهێشتی‌ ئەو كارمەندەی كرد و سوپاس و پێزانینی‌ خۆی‌ ئاڕاسته‌ كرد و هیوای‌ خواست نمونه‌ی‌ زۆر بێت”.

ئەو كارمەندەی نەهێشتنی تاوان ناوی (شه‌ماڵ كەمال مەحمود)ە و لە بەشی نەهێشتنی تاوان سەربە پۆلیسی سلێمانی كارمەندە، وەك لە ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە.

بابەتی پێشتر

لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا ڕێکاری توند بۆ جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا دەگرێتەبەر

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. ئەو ئوتێلەی ترەمپ دروستی كردبوو بە 20 چركە تەختی زەوی كرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندنی باڵا: بە بەڵگەوە داوای خەرجکردنی دەرماڵەمان کردووە و وەزارەتی دارایی هۆکاری خەرجنەکردنی بووە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە پرسی خەرجنەکردنی ‏دەرماڵەی خوێندکاران وەڵامی وەزارەتی دارایی دەداتەوە و ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share