كەشناسیی هەریم: بەفر دەبارێت

بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارینی بەفر هەیە و پلەكانی گەرما دادەبەزن.

بەڕێوبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی شوبات، پێشبینییەكانی كەشوهەوای بڵاوكردووەتەوە، ئەمڕۆ لە زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان.

بۆ سبەی هەینی پێشبینی كراوە، پلەی گەرما بە تەواوی دابەزێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر ببارێت و نزمترین پلەی گەرماش لە پارێزگای سلێمانی تۆمار دەكرێت كە 5 پلە دەبێت.

بابەتی پێشتر

هەڕەشە دەكەن و دەڵێن: یارییەكە لە ئێستاوە دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا ڕێکاری توند بۆ جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا دەگرێتەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی هەرێم گەیشتە ئیمارات

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شێخ محەمەد بن زایدئال نەهیان سەرۆكی ئیمارات، گەیشتە دوبەی.…
Total
0
Share