ترەمپ لە چاوپێكەوتنێكی میدیاییدا ئاشكرایكردووە، ناگەڕێتەوە بۆ بەكارهێنانی تویتەر و تۆڕێكی كۆمەڵایەتیی تایبەت بەخۆی دادەنێت.
لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی Newsmax، دوێنێ چوارشەممە 17ی شوبات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، ناگەڕێتەوە بۆ بەكارهێنانی پێگەی تویتەر و بیر لەوە دەكاتەوە تۆڕێكی نوێی كۆمەڵایەتی تایبەت بە خۆی بكاتەوە.
وتەكانی ترەمپ پاش ئەوە دێت، بە بیانوی هاندان بۆ خۆپیشاندان و توندوتیژی تویتەر بە یەكجار هەژمارەكەی ترەمپی داخست.
هەروەها لە سەروبەندی هێرشەكانی سەر كۆنگرێسی ئەمریكا لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبووك و سناپ و یوتیوبیش بۆ ماوەیەك هەژمار و پەیجەكانی سەرۆكی پێشووی ئەمریكایان داخست.
نید سیگال، بەڕێوبەری دارایی كۆمپانیای تویتەر ڕایگەیاندبوو، “ڕێگا بە گەڕانەوەی ترەمپ نادەین بۆ تویتەر تەنانەت جارێكی دیكەش خۆی بۆ سەرۆكایەتیی ئەمریكا كاندید بكاتەوە”.