دەستگیركردنی ڕاپەرێك گڕی لە شەقامی ئیسپانیا بەرداوە

دوو شەوی لەسەر یەكە خۆپیشاندان لە چەند شارێكی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت، خۆپیشاندەران داوای ئازادكردنی ڕاپەرێكی بەناوبانگ دەكەن.

بەگوێرەی هەواڵێكی سكای نیوز، دوو شەوی لەسەر یەكە هاوڵاتییان ئیسپانیا لە چەند شارێك خۆپیشاندان دەكەن و داوای ئازادكردنی پاپلۆ هاسڵ دەكەن كە ڕاپەرێكی بەناوبانگی وڵاتەكەیە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، بە تۆمەتی ئەوەی لە چەند پۆستێكدا لە تویتەر هێرشی كردووەتە سەر سیستمی پاشایەتی و پۆلیس، هاسڵ دەستگیركراوە و بە نۆ مانگ زیندانیكردن سزا دراوە.

لە خۆپیشاندانەكانی ئەو وڵاتەدا، ڕوبەڕوبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس هەبووە و ئاڵۆزییەكان لە ئاستێكی بەرزدا بوون.

بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەوە پۆلیس 30 كەسی دەستگیركردووە و 20 كەسیش برینداربوون.

خۆپیشاندەران و هونەرمەندان داوای ئازادكردنی هاسڵ و گۆڕینی ئەو یاسایە دەكەن كە ڕاپەرەكەی پێ سزا دراوە.

لە ئێستادا هاسڵ بە سیمبوڵی ئازادیی ڕادەربڕین لە ئیسپانیا دادەنرێت و ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش بۆ ئەو كەیسە لەسەر هێڵە.

بابەتی پێشتر

ئایا خواردنی بادەم تەمەنی مرۆڤ درێژدەكات؟

بابەتی دواتر

چاوەڕوانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكەی ترەمپ بن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی ئەفریقا دەبێتە ئەندام لە G20

سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپی رایگەیاند، دەوڵەتانی G20 گەیشتوونەتە رێکەوتن لەبارەی پەسەندکردنی ئەندامێتی یەکێتیی ئەفریقا لە کۆمەڵەکە. شارل میشێل سەرۆکی…
Total
0
Share