جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبووەوە و تیایدا دواپێشھات و گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكان و ڕێڕەوی گفتوگۆكانی شاندی هەرێم لە بەغداد تاوتوێكران.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم و سەرۆكی شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ بەغداد پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی شوبات لەگەڵ ماسیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبووەوە.
قوباد تاڵەبانی باسی لە ڕێڕەوی گفتوگۆكانی وەفدی ھەرێم كرد لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق و كۆبوونەوە و دیدارەکان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
ھێرشە مووشەكییەكەی سەر شاری ھەولێر بەشێكی تری گفتوگۆكان بوو و هەردوولا جەختیان لە گرنگی پاراستنی ئارامی عێراق و كوردستان كردەوە.
لەتەوەرێكی تردا باس لە ڕەوشی سیاسی و دوا گۆڕانكارییەكانی ھەرێمی كوردستان كرا.