وەزارەتی شارەوانیی هەرێم: سبەی نزیکەی دوو هەزار پارچەزەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێت

وەزارەتی شارەوانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی نزیكەی دوو هەزار پارچەزەوی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی رزگاری بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەكرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ئاشکرایکرد، “لە چوارچێوەی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، سبەی نزیكەی دوو هەزار پارچەزەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی رزگاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر دابەشدەكرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی كە مەرج و رێنماییەكان دەیانگرێتە دەبنە خاوەن زەویی خۆیان و سوودەمەند دەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەرێمی كوردستان خاوەنی ژێرخانێكی بەهێزی گازە و دەبێت مامەڵەیەكی بەرپرسیارانەی لەگەڵ بكرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دوو دیداری جیاوازدا لە واشنتن لەگەڵ هەریەك لە ئامۆس هۆچستاین،…
Total
0
Share