هەرێم.. لەماوەی 24 كاتژمێردا تەنها یەك كەس بە كۆرۆنا مردووە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 115 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، یەك كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی شوبات ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 115 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای هەولێر بووە كە 51 كەس توش بوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا یەك توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، كە لە ئیدارەی گەرمیان بووە”.

ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 112 كەس.

وردەكاریی توشبوون و مردن و چاكبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم..

بابەتی پێشتر

مانچستەر یونایتد لە مەدرید بەدوای شوێنگرەوەی پۆگبا دەگەڕێت

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: بازاڕی ئازاد و کێبڕکێی بازرگانی دەبێت لە بەرژەوەندیی گشتیدا بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا و ئیسرائیل نیگەرانن لە یاسای بەتاواندانانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل

  هەردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل نیگەرانییان لە پەسەندکردنی یاسای بەتاواندانانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەن ئەنجومەنی…
Total
0
Share