مانچستەر یونایتد لە مەدرید بەدوای شوێنگرەوەی پۆگبا دەگەڕێت

بەرپرسانی مانچستەر یونایتد خواستیان لەسەر فیدی ڤاڵڤێردی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدە

ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد خواستی لەسەر یاریزانێکی یانەی ڕیاڵ مەدریدە و لە پلانیاندایە دوای ڕۆیشتنی پۆل پۆگبا بۆندی پێشکەشبکەن.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لێپرسراوی کارەکانی پۆل پۆگبا، مینۆ ڕایۆلا لە پێشوودا جەختی لەوە کردووەتەوە کە بریکارەکەی لە مانچستەر یونایتد بەردەوام نابێت، بەڵکو ڕوو لە یانەی خەونەکانی دەکات.

دوابەدوای ئەم لێدوانانە، ڕەش ئەسمەرەکەی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا دووپاتیکردەوە، لە منداڵیەوە خەونی یاریکردن بووە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید، خواستیشی نیشاندا لەهەر ئان و ساتێکدا داوابکرێت و ڕەزامەندی بەرانبەر ئۆفەرەکانی شاهانە نیشانبدات.

” زە سەن” نوسیویەتی، ” ئیدارەی یونایتد لە مانەوە و بەردەوامبوونی پۆگبا دڵنیانین، بەڵام وەک ئامادەکارییەک لیستێک یاریزانانیان دەستنیشانکردووە بە نیازن لە هاوینی 2021، یاخود دوای ڕۆیشتنی پۆگبا ڕاستەوخۆ دانوستاندن بۆ گواستنەوەیان دەستپێبکەن، یەکێکیش لەو یاریزانانە فیدریکۆ ڤاڵڤێردی ناوەندکاری ئورۆگوایی یانەی ڕیاڵ مەدریدە”.

پۆگبا و ڤاڵڤێردی، یاریزانانی یانەکانی مانچستەر یونایتد و ڕیاڵ مەدرید

ڤاڵڤێردی یەکێکە لە گەوهەرەکانی مێرەنگی، لە شێواز و خەسڵەتەکانی یاریکردنیدا هاوشێوەی پۆگبایە و تەمەنی 22 ساڵە، بەهۆی پێکان و دابەزینی توانا جەستەییەکانیەوە لەم وەرزەدا نەیتوانیوە هاوشێوەی وەرزی ڕابردوو نمایشی تواناکانی بکات.

بابەتی پێشتر

وردەکاری دەمەقاڵیی نێوان پیکێ و گریزمان ئاشکرابوو

بابەتی دواتر

هەرێم.. لەماوەی 24 كاتژمێردا تەنها یەك كەس بە كۆرۆنا مردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی گەڕایەوە بۆ ئەرجەنتین

لیۆنێل مێسی گەڕایەوە بۆ لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەشداری دوو یاریی پاڵاواتنەكانی مۆندیالی 2022 دەكات. ئەرجەنتین لە…
Total
0
Share