دان پێدانانێکی جۆکۆڤیچ مێژووی تێنس دەگۆڕێت

شەوی ڕابردوو، نۆڤاک جۆکۆڤیچی ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی ویمبڵدۆنی بە کارلۆس ئالکارازی ئیسپانی دۆڕاند.

ئالکاراز لە یارییەکەدا ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد، بە جۆرێک نۆڤاک جۆکۆڤیچ وەک یاریزانێکی ئاسایی و بێچارە دەردەکەوت.

لەو بارەیەوە “نۆلیتۆ” بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “ئالکاراز یاریزانێکی نموونەییە، چەکی زۆری هەیە، دەتوانێت بە هەردوو باک و فۆر بە توندی لە تۆپ بدات و سێرڤی زۆر نایابە، بکاردانەوەشی بەرامبەر بە سێرڤ زۆر بەهێزە، بەڕاستی یاریزانێکی هەمەچەشنە، لە ڕووی دەروونییەوە خۆڕاگر و زیرەکە.”

هەروەها دەڵێت، “ئەو یەکێکە لە یاریزانە سەرنجڕاکێشەکانی جیهان، چێژبەخشە و پاڵەوانێکی گەورەیە، دڵنیام چەندین ناسناوی گراند سلام بەدەستدەهێنێت، لەگەڵ ئەوەدام کە دەڵێن کۆکراوەیەکە لە تۆ و فێدرەر، یاخود نادال، بەڵام ئێمە هەریەکەمان ستایلێکمان هەیە، خاڵی هێز و لاوازمان هەیە، ئالکاراز باشییەکانی هەمووانی هەیە و خاڵی لاوازی نییە، پێموایە لە هەمووان گەورەترە.”

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید هەمان هەڵەی بایرن دووبارە دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share