ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بڕیار لە مووچە دەدات

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات و پرسی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم تاووتوێدەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات و لە کۆبوونەوەکەدا ئەو راپۆرتانەی لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی هەرێم و بەغدادەوە ئامادەکرابوو دەخرێتە روو.

پێشتر غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندبوو، “تەیف سامی وەزیری دارایی هەرێم بابەتێکی لەسەر پرسی مووچە ئامادەکردووە و لە کۆبوونەوەکەدا دەیخاتەڕوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار: هەندێک کەس نابەرپرسیارانە درەخت و کورسییەکان دەشکێنن

بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار ڕایدەگەیەنێت، بەشێک لە هاوڵاتییان بەشێوەیەکی نابەرپرسیارانە گڵۆپ، درەخت و کورسییەکانی ناو پارکەکە دەشکێنن. خەرمان…
Total
0
Share