فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لەبارەی راگرتن یان گۆڕانکاری لە گەشتە ئاسمانییەکان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەهۆی ناجێگیریی کەشوهەوا و بوونی تەمێکی زۆرەوە، گۆڕانکاری لە بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکانمان روودەدات”.
ئاماژە بەوەشدەکات، “بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، سەردانی ماڵپەری رەسمیی فڕۆکەخانە بکەن کە بەردەوام گۆڕانکارییەکانی گەشت نوێدەکرێتەوە”.