كۆشكی سپی لەسەر هێرشەكەی هەولێر هاتەدەنگ

جین بساكی، وتەبێژ بەناوی كۆشكی سپی ئەمریكا

وتەبێژ بەناوی كۆشكی ڕایدەگەیەنێت، ئیدارەی ئەمریكا تاوتوێی هێرشە موشەكییەكەی سەر هەولێر دەكات.

جین بساكی، وتەبێژ بەناوی كۆشكی سپی ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە 16ی شوبات وتی، ویلایەتە یەكگرتووەكان تائێستا لایەنی ئەنجامدەری هێرشەكەی هەولێری دیارینەكردووە.

بساكی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا لە واشنتن وتیشی، “تاوتوێی پرسە پەیوەندیدارەكان بە هێرشەكەوە دەكەین و، تائێستا دیپلۆماسیەت كاری پێشینەمانە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “كۆشكی سپی توڕەیە لەو هێرشەی بووە هۆی كوژرانی بەڵێندەرێكی مەدەنی و برینداربوونی پێنجی دیكە”.

کاتژمێر 9:30 خولەکی شەوی ڕابردوو، بە 14 موشەک هێرشکرایەسەر بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر و بەشێک لە موشەکەکانیش لە شوێنی نیشتەجێبوون کەوتنەخوارەوە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند، “لە هێرشە موشەکییەکەدا بەڵێندەرێك كوژراوە كە (ئەمریكی نییە) و نۆ کەسی دیکەش بە شێوازی جیاواز برینداربوون”.

بەپێی زانیارییەکانی وتەبێژەکەی هاوپەیمانان “لەو نۆ کەسەی برینداربوون، پێنجیان زەبر بەر سەریان کەوتووە و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی شوێنێکی لە فامیلی مۆڵ داخست کە بەرواری سەر کاڵاکانی ساختەکردووە

قائیمقامییەتی سلێمانی بەهۆی فرۆشتن و ساغکردنەوەی کاڵا و کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو، هەروەها ساختەکردنی بەرواری سەر کاڵاکان و درێژکردنەوەی…
زیاتر ببینە

داواكاریی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی گەیەندرایە سودانی

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، داواكاریی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانیمان گەیاندە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share