ناتۆ پلان بۆ زیادكردنی سەربازانی لە عێراق لە 500 بۆ 5000 دادەنێت

هێزەكانی ناتۆ لە عێراق

هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی پلان بۆ بەرزكردنەوەی ژمارەی هێزەكانی لە عێراق لە 500ەوە بۆ 5000 سەرباز دادەنێت، وەك ئەوەی ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردوەتەوە.

ئاژانسەكە ئەمڕۆ سێشەممە 16ی شوبات بڵاویكردەوە، وەزیرانی بەرگریی ناتۆ سوورن لەسەر فراوانكردنی چوارچێوەی ئەركی ڕاهێنانەكان كە ناتۆ لە عێراق ئەنجامیدەدات، ئەویش ڕاستەوخۆ پاش كەمبوونەوەی كۆرۆنا.

ڕۆیتەرز لەسەر زاری سەرچاوە دیپلۆماسییەكانەوە وتیشی، “پێشبینی دەكرێت ناتۆ ژمارەی سەربازەكانی لە نزیكەی 500 سەربازەوە بۆ نزیكەی 5000 زیادبكات پاش تێپەڕینی پەتای كۆرۆنا”.

ئەو هەڵوێستە هاوكاتە لەگەڵ ئەو هێرشە موشەكییانەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر هەولێر ئەنجامدرا و، هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شارەكە كرابووە ئامانج.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند، “لە هێرشە موشەکییەکەدا بەڵێندەرێك كوژراوە كە (ئەمریكی نییە) و نۆ کەسی دیکەش بە شێوازی جیاواز برینداربوون”.

بەپێی زانیارییەکانی وتەبێژەکەی هاوپەیمانان “لەو نۆ کەسەی برینداربوون، پێنجیان زەبر بەر سەریان کەوتووە و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت”.

کاتژمێر 9:30 خولەکی شەوی ڕابردوو، بە 14 موشەک هێرشکرایەسەر بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر و بەشێک لە موشەکەکانیش لە شوێنی نیشتەجێبوون کەوتنەخوارەوە.

بابەتی پێشتر

ئێستا هەموو كاردانەوە ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانی هێرشەكەی سەر هەولێر ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

وەزارەتی پلاندانان: ڕێژەی هەژاری لە عێراق بەرزبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

محەمەد حەسەن، وەک نوێنەری نوێی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دەستنیشانکرا. ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، محەمەد،…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی: بەهەماهەنگیی حكومەتی هەرێم ڕێگری لە پێشێلكارییەكانی توركیا بكرێت

سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی دەكات بۆ تاوتووێكردنی پەلامارەكەی توركیا و بڕیاردرا هەماهەنگی لەگەڵ…
Total
0
Share