بەرپرسێکی سیاسی تورکیا داوای تەختکردنی شەنگال دەکات و سوپای عێراق دەڵێت ئارامە

سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی میلی کە بە مەهەپە ناسراوە ڕایگەیاندووە، لە تۆڵەی کوژرانی سەرباز و پۆلیسەکانی تورکیا بە دەستی پەکەکە دەبێت شەنگال تەخت بکرێت، سوپای عێراقیش دەڵێت ڕەوشی ئەمنی شارەکە ئارامە.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی مەهەپە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فراکسیۆنەکەیدا رایگەیاند، “دەبێت ئاڵای تورکیا لە قەندیل هەڵبکرێت و مەخموریش بسوتێنرێت”.

لەسەر دۆخی ئەمنی قەزاکە جەبار تائی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژئاوای نەینەوا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ھاووڵاتییانی قەزای شنگال، بەشێوەیەکی ئاسایی کاری رۆژانەی خۆیان ئەنجام دەدەن و بەپێی رێککەوتنی ئەمنییش، تەنھا ھێزەکانی سوپا، پۆلیسی خۆجێی، ئاسایشی نیشتمانیی بەرپرسن لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئەمنی قەزاکە”.

ئەو بەرپرسە سەربازییەی عێراق وتیشی، “فەرمانگە و دامەزراوەکانی گشتیی لە قەزای شنگال، بەشێوەیەکی ئاسایی ئەرکەکانی خۆیان رادەپەڕێنن و جگە لە ھێزە ئەمنییەکانی سەربە حکوومەتی فیدراڵ، ھیچ ھێزێکی دیکە لە قەزاکە بوونی نییە”.

ماوەی زیاتر لە مانگێکە تورکیا داوای ئەوە لە سوپای عێراق دەکات کە چەکدارەکانی نزیک لە پەکەکە لە شەنگال دەربکرێن یان دوور بخرێنەوە، سوپای عیراق و حکومەتی هەرێمیش جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەی شەنگال دەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: هەموو ئەو ئاستەنگانە لادەبەین دێنە بەردەممان لە ئاوەدانکردنەوەی هەرێمدا

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەنوسێکی ئیسپانی هاندەرانی ڕیاڵ مەدریدی تووشی شۆک کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

30 پەرلەمانتار هۆشداریدەدەن

ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان هۆشداریدەدەن لەو مەترسییانەی كە لەسەر ژیانی چالاكوانانی بادینان هەن و ڕایدەگەیەنن، “زیندانییانی بادینان پاش ئەوەی…
Total
0
Share