سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید مباپی بێ هیواکرد

فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆکی یانەى ڕیاڵ مەدرید ڕەتیکردەوە هیچ گرنگییەک بە پڕوپاگەندەکانی داهاتووی مباپی بدات.

پیرێز یەکێک بوو لە بەشداربوانی ئاهەنگەکەى باڵۆندۆر و لەوێ لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسێکدا ڕایگەیاند:

هیچ شتێک لەسەر پڕوپاگەندەى ڕۆیشتنی مباپی نازانم و هەواڵەکان ناخوێندمەوە.

وتیشی: ئێمە خاوەنی ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆین و داهاتوومان لەسەر ئەوان بنیات ناوە.

ئاماژەى بەوەشدا کە ئەوان لە ئێستادا تەنها بیریان لای ئەوەیە بۆ وەرزی نوێ زۆرترین ناسناو بەدەستبهێنن.

ئەم قسانەى پیرێز لەکاتێکدایە کە ڕاگەیاندنەکانی فەرەنسا ئاماژەیان بەوەدابوو کە مباپی دەیەوێت لەگواستنەوەى زستانەدا بڕوات و ڕیاڵیش ئامادەیە بیکڕێت.

بابەتی پێشتر

کۆنگرەى ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەکەى ئیلچی

بابەتی دواتر

ئەو خۆراکانەی واتلێدەکەن دڵخۆشبیت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share