میدیای ئەمریكا بڵاویكردەوە، ئاژانسی خزمەتگوزاریی نهێنی لە ئەمریکا، دوو چەکداری لە نزیک کۆشکی سپی لە واشنتن دەستگیرکردووە.
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن كەمێك لەمەوبەر بڵاویكردەوە، دوو چەكدارەكە چەکی بێمۆڵەتیان پێبووە و ڕۆژی 13ی ئەم مانگە دەستگیركراون.
وتەبێژی ئاژانسی خزمەتگوزاریی نهێنیی ئەمریکا، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا كە تۆڕەكە بڵاویكردووەتەوە ڕایگەیاند، “ئێوارەی ڕۆژی شەممە 13ی شوبات، هێزەكانمان لە واشنتنی پایتەخت دوو چەکداریان لە نزیک کۆشکی سپی دەستگیرکرد کە بەشێوەیەکی نایاسایی چەکیان هەڵگرتبوو.”
ڕونیشیكردەوە، “ئەو دوو چەکدارەی دەستگیركراون دەمانچەیان پێبوە و لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لە نزیک کۆشکی سپی دەستگیرکراون، بە وتەی خۆیان، ویستوویانە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ببینن و پەیامێکی پێڕابگەیەنن.”
پۆلیس دەڵێت، “لەكاتی بوونی ئەو دوو چەكدارە لە نزیك كۆشكی سپی، جۆ بایدن لەناو کۆشکی سپیدا نەبووە، بەڵكو بە سەردانێك لە کامپ دەیڤد بووە.