سەرچاوەیەكی سوری: توركیا هێزی زیاتر لە سنووری كوردستان كۆدەكاتەوە

سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانیی سوری ئاشكرایدەكات، توركیا هێزی زیاتر لە سنووری هەرێمی كوردستان و عێراق كۆدەكاتەوە و كۆتاییهاتنی (چڕنوكی هەڵۆ) ڕاست نییە.

عومران نەسیڕ، ڕۆژنامەنووسێكی جەنگییە و لەگەڵ هێزە سەربازییەكانی سوریادا لە بەرەكانی جەنگە، ئەو دەڵێت، “توركیا ماوەی سێ ڕۆژە بەشێوەیەكی مەترسیدار هێز لە سنووری عێراق كۆدەكاتەوە.”

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوبات ئەو ڕۆژنامەنووسە ڕایگەیاند، “كۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی چڕنوكی هەڵۆ، پڕوپاگەندەیەكی توركیایە و ئامانج لە بڵاوكردنەوەی، كۆكردنەوەی هێزی زیاترە لەو ناوچەیەدا.”

عومران نەسیڕ ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە كوردانی ناوچە سنوورییەكانەوە بەدەستیخستوون، توركیا لە ناوچەی نێوان عێراق- توركیا- سوریا هێزێكی زۆری كۆكردووەتەوە و چەندین زرێپۆش و ئۆتۆمبیل و ئامێری سەربازی و گواستنەوەی سەرباز و چەكی قورسی ڕەوانەی ناوچەكە كردووە.

هۆشداریش دەدات لەوەی توركیا هاوشێوەی موسڵ و سوریا، ناوچەكە بكاتە شوێنی جێگیركردنی هەمیشەیی هێزەكانی و دەڵێت، “پێمانسەیرە حكومەتی عێراق لە ئاست ئەو هێزجووڵاندنەی توركیا بێدەنگە، لەكاتێكدا دوورنییە هاوشێوەی موسڵ و سوریا، چەندین بنكەی سەربازیی توركیا لە ناوچەكانی ئۆپەراسیۆنی چڕنوكی هەڵۆدا جێگیربكرێن.”

ئەمڕۆ لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بە بەشێك لە میدیاكانی عێراقی وت، “لە تەواوی شەنگالدا هێزە عێراقییەكان بڵاوەیان كردووە، بارودۆخی ئەو شارە لەژێر كۆنتڕۆڵدایە”.

جەختیشیكردەوە، “ڕێگا نادەین بە هیچ دەستدرێژییەك بۆ سەر خاكەكەمان، لە ئەگەری هەر هێرشێكیش بۆ سەر شەنگال هەموو ڕێوشوێنێك دەگرینەبەر”.

بابەتی پێشتر

شاندی باڵای حكومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆككۆمار و نوێنەرانی كورد لە بەغداد كۆبووەوە

بابەتی دواتر

چارلی چاپڵن لە پاكستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری پەنابەرانی باکووری کوردستان: بکوژانی کوردانی باکوور لە رێگەی هەولێرەوە رزگاریان دەبێت و دەچنەوە بۆ تورکیا

نوێنەری پەنابەرانی باکووری کوردستان لەبارەی کوژرانی هاوڵاتییەکی باکووری کوردستان لە ناو فامیلی مۆڵی دهۆک رایگەیاند، “ئەمڕۆ دوو رۆژە…
Total
0
Share