كۆرۆنا لە هەرێم.. هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان تۆمارنەكراوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا تۆمارنەكراوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوبات بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا شەش هەزار و 241 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە لەو ژمارەیە 72 توشبوو تۆماركراوە.

هەر لەو ماوەیەدا 105 توشبووی نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە.

بەپێی وەزارەتی تەندروستی هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە شارەكانی هەرێم لەو ماوەیەدا تۆمارنەكراوە.

كۆی گشتی توشبووان بە كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 107 هەزار و 48 كەس لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 499 توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەو پزیشکەی نەشتەرگەریی جوانکارییەکەی کردبوو مۆڵەتی کارکردنی نەبوو

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەو پزیشکەی لە سلێمانی نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ ژنێک کرد کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی، هیچ مۆڵەتێکی فەرمیی…
Total
0
Share