ئاگادارکردنەوە پێشوەختەکانی جەڵتەی دڵ لە ژناندا

جەڵتەی دڵ لە باوترین هۆکارەکانی مردنی ژنانە لە سەرانسەری جیهاندا و ڕەنگە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی پشت ئەم کارە ئەوە بێت کە زۆرێکیان درک بە سروشتی ئەو نیشانانە ناکەن کە ڕەنگە پێش نەخۆشییەکە دەربکەون.

ماندوێتی و ئازاری سنگ لە باوترین نیشانەکانن کە پێش جەڵتەی دڵ دەردەکەون، بەڵام شارەزایان هۆشداری دەدەن لە “نیشانەیەکی کەمتر ناسراو” کە دەتوانێت وەک زەنگێکی ئاگادارکردنەوە بێت پێش ئەوەی کارەساتەکەی لێبکەوێتەوە.

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری Circulation بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە هەرس نەکردنی نیشانەیەکی باو بووە کە ژنان لە مانگی پێش تووشبوونەکەدا هەستیانپێکردووە .

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “نزیکەی لەسەدا 39ی بەشداربووان پێش جەڵتەی دڵ هەستیان بە باش کارنەکردنی هەرس کردووە، بەڵام نیشانەکە لەکاتی خودی جەڵتەی دڵدا باو نەبووە”.

بەپێی ئاژانسیNHS، کارنەکردنی باشی هەرس دەتوانێت “ئازار یان ناڕەحەتی لە بەشی سەرەوەی سک و کێشەی هەناسەدان دروستبکات، یان هەستکردن بە ئازارێکی توند لە پشت ئێسکی مەمک”

ئامانجی توێژینەوەکە “بە وردی وەسفکردنی نیشانەکانی نەخۆشیی جەڵتەی دڵە لە ئافرەتان، بە مەبەستی پەرەپێدانی تێگەیشتنێکی قووڵتر لە نیشانە ئاگادارکەرەوەکان” .

ئەوان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە لێکۆڵینەوەکانی پێشوودا لە نێوان لەسەدا 85 بۆ 90ی ژنان چەندین نیشانەی جیاوازیان لە پێش جەڵتەی دڵدا باسکردووە.

باوترین نیشانەکانی دەستنیشانکراو لە ئافرەتان لە مانگی پێش جەڵتەی دڵ بریتین لە:

فشاری نائاسایی (لەسەدا 71) .

تێکچوونی خەو (لەسەدا 48).

هەناسەتەنگی (لەسەدا 42) .

کارنەکردنی هەرس (لەسەدا 39) .

دڵەڕاوکێ (لەسەدا 36).

بابەتی پێشتر

چەند گرێبەست لەبەردەم ئینریکییە؟

بابەتی دواتر

راپۆرتێک: هێزی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا یەکسانە بە 32 بۆمبی ئەتۆمی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share