جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆڵی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بەرز دەنرخێنن لە پەرەپێدانی گیانی خۆشەویستی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ 6ی تشرینی یەکەم، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی هەرێم کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بریکارێک بۆ وەزارەتی ئەوقاف دیاری كرا.
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت ڕایگه‌یاندووە، “له چوارچێوه‌ی پلانى حكومه‌ت ئه‌مرۆ زیندین مەولود خضر وه‌ك بریكارى نوێ ى وه‌زاره‌ت ده‌ناسێنین له‌مه‌و دوا وه‌ك بریكارى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف وكاروبار ئایینى ده‌ست به‌كار ده‌بێت”.
قوباد تاڵەبانی، وەزارەتی ئەوقافی وەک وەزارەتێکی پێویست ناوهێنا و پشتیوانیی خۆی بۆ وەزارەتەکە دووپاتکردووەتەوە.