لیۆن کشاوەتەوە و مارسیلیا بەنیازی مارسێلۆیە

یانە زەبەلاحەکانی فەرەنسا لە هەوڵدان مارسێلۆ ڤیێرای کاپتنی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید بگوازنەوە بۆ ڕیزەکانیان.

ڕادیۆ مۆنتی کارلۆ ئاشکرای کردووە، مارسێلۆ دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید داواکراوی چەندین یانەی گەورەی ئەمریکای لاتین و کەنداوی عەرەبی بووە، بەڵام ناوبراو پێی وایە توانا جەستەییەکانی ڕێگەی پێدەدەن لە کیشوەری ئەوروپا بەردەوام بێت.

یەکەمین یانە کە هەوڵی بۆ بەرگریکارە بەڕازیلی-یەکە داوە، لیۆنی فەرەنسی بووە، بەهۆی بەرزی مووچەکەیەوە (نۆ ملیۆن یورۆ) ناچاربوون لە دانوستاندنەکان بکشێنەوە.

لە ئێستادا یانەی مارسیلیا تاوتوێی کڕینی بەرگریکارەکە دەکات، لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی گفتوگۆیان دەستپێکردووە، داواشیان کردووە یاریزانەکە ڕەزامەندی نیشان بدات بە کەمکردنەوەی مووچەکەی.

بابەتی پێشتر

دیلۆیت: لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵ بەرمیلێك نەوتی هەرێم بە كەمتر لە 87 دۆلار فرۆشراوە

بابەتی دواتر

سەدر داوا لە مالكی دەكات خۆی ڕادەستبكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share