وەزیری تەندروستی: لە کۆتایی ئەم مانگەدا ڤاکسین دەگاتە عێراق و پشکی هەرێمیشی تێدایە

دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی شوبات ڕایگەیاند کە لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوودا بەشێک لە ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق و پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “هەڵکشانی ئامارەکانی توشووانی کۆرۆنا تەنها بەهۆی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان نییە و ناکرێت ئەو بکرێت بە هۆکار بەڵکو هاتوچۆی نێوان شارەکان و هاتوچۆی نێوان هەرێم و شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق هۆکارن، هەروەها ئێستا لە دنیادا ژمارەی توشبوون و گیانلەدەستدان بەرزبوونەتەوە و عێراقیش هاوشێوەی وڵاتانی دیکەیە”.

دکتۆر سامان بەرزنجی وتیشی، “پابەندنەبوونی هاوڵاتییان بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی مەترسییەکی سەرەکییە بۆ بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە هۆشداریمانداوە تاوەکو هاوڵاتییان لانیکەم ڕێنماییەکان پەیڕەو بکەن بۆئەوەی ئەگەر جارێکی دیکە ژمارەکان بەرزبوونەوە لانی کەم لەپڕ ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان توشنەبن و لەکۆنترۆڵ دەرنەچێت”.

سەبارەت بە ڤاکسینی کۆرۆنا وەزیری تەندروستی دەڵێت، “لە کۆتایی مانگی شوبات یان سەرەتای مانگی ئازاردا کاروانی یەکەمی ڤاکسینەکە دەگاتە عێراق و هەرێمی کوردستانیش پشکی لەو ڤاکسینەدا هەیە، هەروەها کونسوڵخانەی چین  پێنج هەزار ژەمە ڤاکسین بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە وەزارەتی تەندروستی لەڕێگەی شارەزایان و پسپۆرانەوە گروپ و تەمەنەکانیان جیاکردووەتەوە کە پێویستە ڤاکسین وەربگرن و ئامادەکارییەکانیش بۆ ئەو مەبەستە کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چارەسەرێکی نوێ دەبێتە هیوا بۆ تووشبووانی شێرپەنجە.. لە چارەسەری کیمیایی باشترە

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، گروپێک لە زانایانی پزیشکی چارەسەرێکی نوێیان بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دۆزیوەتەوە، چارەسەرەکە دەتوانێت ئەو گرێ…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزی بەردەستە

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، چەند رۆژێکە ڤاکسینی پەتا وەرزییەکان گەیشتووەتە بنکە تەندروستییەکان و هاوڵاتییان دەتوانن خۆیان بکوتن.…
Total
0
Share