کێ زۆرترین مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵی لەسەرە؟

جەڵتەی دڵ هۆکارێکی سەرەکییە بۆ مردن، کەواتە کێ زۆرترین مەترسی لەسەرە؟ پزیشکێک روونیدەکاتەوە.

سێرگی ئاگپکین، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ لە میانی بەرنامەیەکی پزیشکیی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە چەند ساڵی رابردوودا رێژەی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، ئەو کەسانەی زۆرترین مەترسییان لەسەرە، ئەوانەن کە پێشتر لە خێزانەکەیاندا تووشبووی نەخۆشییەکانی دڵ هەبووە، بۆیە ئامۆژگاریی ئەو ژنانە دەکرێت کە کەسوکاریان بەدەست ئەو نەخۆشییەوە دەناڵێنن، پێویستە دوای تەمەنی 35 ساڵی پشکنینی سووڕی دڵیان بۆ بکرێت کاتێک نیشانەکانی وەستانی سوڕی مانگانە دەردەکەون، چونکە لەم ماوەیەدا ئاستی ئیسترۆجین لە جەستەی ژناندا کەمدەبێتەوە، کە ئەو هۆرمۆنە کە یارمەتیی پاراستنی دڵ لە نەخۆشییەکان دەدات.

ئەو پزیشکە دەڵێت، “تووشبووانی شەکرە لەنێو ئەو کەسانەدان کە زۆرترین تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ هەیە، هەروەها ئەوانەی نەخۆشیی بەرزیی پەستانی خوێنیان هەیە”.

باس لەوەشدەکات، شێوازی ژیانێکی ناجێگیر و فشارەکانی ژیانی رۆژانە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاددەکەن، هەروەها قەڵەوی و کەمیی وەرزشکردن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵی زیاددەدەکەن.

ئەو پزیشکە هۆشداریشیدا لەوەی ئەو کەسانەی کە بەردەوام هەست بە ماندوێتی دەکەن تەنانەت لەکاتی پشوودانیشدا، لەوانەیە تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بن، بۆیە پێویستە بە وردی چاودێریی تەندروستیی خۆیان بکەن و راوێژ بە پزیشک بکەن.

زۆرێک لە توێژینەوە پزیشکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە جگەرەکێشەکان زیاتر تووشی جەڵتەی دڵ دەبن لە چاو کەسانی دیکە، هەروەها ئەو کەسانەی کە هەندێک جۆری چارەسەری هۆرمۆنی وەردەگرن، بەرکەوتەی ئەو جۆرە مەترسیانە دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزی بەردەستە

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، چەند رۆژێکە ڤاکسینی پەتا وەرزییەکان گەیشتووەتە بنکە تەندروستییەکان و هاوڵاتییان دەتوانن خۆیان بکوتن.…
زیاتر ببینە

نەخۆشخانە منداڵانی سلێمانی: گومان دەکەین هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان زنجیرەیەکی تازەی ڤایرۆسی بێت

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاند، گومانمان هەیە ئەوەی ئێستا بڵاوبووەتەوە زنجیرەیەکی تازەی ڤایرۆسی هەوکردنی پەردەی…
Total
0
Share