(ڤیدیۆ) لیل جامی سوپەری فەرەنسای بەرزکردەوە

یانەی لیل، پاڵەوانی خولی فەرەنسا بردنەوەی بەرامبەر پاریس سان جێرمان تۆمارکرد و جامی سوپەری فەرەنسای بەرزکردەوە.

ئەمشەو، یەکشەممە لە یاریگای بلۆمفێڵد لە ئیسرائیل ڕوبەڕوبوونەوەی جامی سوپەری فەرەنسا لەنێوان یانەکانی لیلی پاڵەوانی خولی فەرەنسا و پاریس سان جێرمانی پاڵەوانی جامی فەرەنسا ئەنجامدرا، یارییەکەش بە بردنەوەی لیل بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

تاکە گۆڵی یارییەکە لە خولەکی 45 لەلایەن میگێل ئەنجێلۆ سیلڤاوە بە لێدانێکی ئاراستەکراوی بەهێز تۆمارکرا، سەرەڕای ئەوەی ئەستێرەکانی ماوریسیۆ پۆچتینۆ هەوڵی زۆریاندا ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و ڕوبەروبوونەوەکە (1-0) لەبەرژەوەندی لیل کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی لیل کە هەڵگری ناسناوی “لیگا 1″ی فەرەنسییە، بۆ جاری یەکەم لەمێژوویدا جامی سوپەری وڵاتەکەی بەرزکردەوە.

بابەتی پێشتر

هەشت کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر و دهۆك داخران

بابەتی دواتر

ئەمریكا ئێران بە هێرشكردنە سەر كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی ئیسرائیل تۆمەتبار دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share