توركیا تانكەری سەر شەمەندەفەر هەناردەی عێراق دەكات

ئەمڕۆ توركیا ژمارەیەك تانكەری تایبەتی سەر شەمەندەفەری هەناردەی عێراق كردووە، لەسەر داوای هێڵی ئاسنینی عێراق دروستكراون.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی، ئەمڕۆ شەممە 13ی شوبات، توركیا 50 تانكەری تایبەتی سەر شەمەندەفەری ڕادەستی عێراق كردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو تانكەرانە لەسەر داوای هێڵی ئاسنینی عێراقەوە لەلایەن توركیاوە دروستكراون.

بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی كراوە، داوا لە كۆمپانیا توركییەكە كراوە، 400 تانكەری لەو جۆرەیان بۆ دروست بكات، بە ئامانجی گواستنەوەی نەوت.

ئاژانسەكە ئەوەی ئاشكراكردووە، تا كۆتایی ئەمساڵ 50 تانكەری دیكەی توركی ڕادەستی عێراق دەكرێت و بڕیارە تا كۆتایی ساڵی 2022 سەرجەم ئەو تانكەرانەی داوا كراوە تەواو بكرێن و هەناردەی عێراق بكرێن.

بابەتی پێشتر

ژاپۆنییەکان ڤیدیۆی بومەلەرزەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاودەکەنەوە

بابەتی دواتر

میلانیا سەرقاڵی چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: غاز هەناردە دەكەین

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، “لە ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵی داهاتوودا غازی سروشتی هەناردەی دەرەوە…
Total
0
Share