کەشناسێک: شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین بەڕێوەیە

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، بۆ ئەمشەو بارانی مامناوەند و باش بەردەوامدەبێت، بەتایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین، لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، هەولێر، کەرکوک و ئیدارەی سۆرانیش، هەندێک کات بارانێکی مامناوەند دەبارێت.

وتیشی، سبەی شەممە، کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆکە لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرین بەردەوامدەبێت، ناوبەناو بارانی پچڕپچڕ و مامناوەند تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامدەبێت، لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کەشوهەوا تا ڕادەیەک جێگیردەبێتەوە، بە گشتی لە کاتەکانی ئێوارەی سبەی شەممە، کەشوهەوا لە تەواوی ناوچەکانمان بەرەو جێگیربوونەوە دەڕوات و بارانەکە کۆتاییدێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە نیوەڕۆی یەکشەممەوە، جارێکی دیکە ناوچەکانمان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەریی هاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەکی نوێی دەریای ناوەڕاست و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئوسترالیا.. هەفتانە 50 ‘دەستدرێژیی سێكسی’ لە خانەكانی بەساڵاچوواندا دەكرێت

لێكۆڵینەوەیەكی فەرمیی حكومەتی ئوسترالیا ئاشكرایكردووە، “هەفتانە 50 حاڵەتی دەستدرێژیی سێكسی لە خانەكانی بەساڵاچوواندا تۆماردەكرێت.” لە ساڵی 2018ـەوە، حكومەتی…
Total
0
Share