داعش كوژرانی سەركردەكەی رادەگەیەنێت

رێكخراوی داعش كوژرانی ئەبو حەسەن هاشمی قوڕەیشیی سەركردەی راگەیاند.

لە تۆمارێكی دەنگیدا كە لە كەناڵی (داعش) لە تیلیگرام بڵاوكراوەتەوە، رێكخراوەكە سەرەڕای داننان بە كوژرانی قوڕەیشی، دیاریكردنی ئەبو حسێن قوڕەیشی وەك سەركردەی نوێ ئاشكراكرد.

ئەبو حەسەن هاشمی قوڕەیشی دوای كوژرانی ئەبو ئیبراهیم هاشمی ئەلقوڕەیشی سەركردەكەی ئەوكاتی داعش لە 3ی شوباتی رابردوودا وەك سەركردەی رێكخراوە پەرگیرەكە دەستنیشانكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی گواستنەوەی نەوت لەگەڵ تورکیا راگەیاند

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لە هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی گواستنەوەی نەوت بە بۆری لە رێگای تورکیاوە ئاگادارکراونەتەوە و رێککەوتنێکی نوێش…
Total
0
Share