بایدن بۆ بەسەربردنی یەكەم پشوو ڕوو لە كامپ دەیڤد دەكات

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ڕۆژی هەینی 12ی شوبات گەیشتە كامپ دەیڤد لە ولایەتی ماریلاند بۆ بەسەربردنی یەكەم پشووی هەفتانە لە پاش وەرگرتنی ئەركی سەرۆكایەتی.

پێشتر ژمارەیەك لە سەرۆكانی پێشووی ئەمریكا هاوینەهەوارە ناسراوەكەی ڕۆژئاوای ماریلاند-یان وەك پەناگەیەك بۆ دوركەوتنەوە لە ململانێ سیاسییەكانی واشنتن بەكاردەهێنا.

هاوینەهەوارە پارێزراوەكە دەكەوێتە ناوەندی چیای كاتۆكین و لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریكاوە بەڕێوەدەبرێت، لەلایەن جیمی كارتەر-ی سەرۆكی ئەمریكاوە وەك شوێنی ڕاو و لەلایەن جۆرج دەبلیو بۆش-یشەوە بۆ ماتۆڕسواری بەكاردەهێنرا.

هاوینەهەوارەكە لە سەردەمی سەرۆكایەتی بیل كلینتۆن-دا میوانداری یاسر عەرەفات، سەركردەی كۆچكردووی فەڵەستین و ئیهۆد باراك، سەرۆكوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل-ی تیایدا كرا بۆ گرێدانی كۆبوونەوەی لوتكەی ساڵی 2000، بەڵام لوتكەكە سەركەوتوو نەبوو لە كۆتایی هێنان بە ململانێ دوورودرێژەكەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بایدن بەیاوەری جیك سولیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و بڕوس ڕید، جێگری گەورە كارمەندانی كۆشكی سپی ڕووی لە كامپ دەیڤد كردووە.

چاوەڕوان دەكرێت بایدن زیاتر لە دۆناڵد ترمپ سود لە هاوینەهەوارەكەی سەرۆكایەتی وەربگرێت، لەكاتێكدا سەرۆكی پێشوو لەماوەی چوار ساڵی سەرۆكایەتییەكەیدا تەنها 14 جار سەردانیكرد.

بەمەش پێدەچێت بایدن دوور لە واشنتن بێت لە كاتژمێرەكانی كۆتایی دادگایی ترەمپ لە ئەنجومەنی پیران بەمەبەستی لێپرسینەوەی كە چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ كۆتایی پێبێت.

س: مۆنت كارلۆ

بابەتی پێشتر

گالاکتیکۆسی نوێ.. هالاند زیاتر لە مباپێ سود بە ڕیاڵ مەدرید دەگەیەنێت

بابەتی دواتر

شێخی قەتەر لێدانی کوشندە لە ڕیاڵ و بارسا دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share