ئەمڕۆ کۆبوونەوە یەکلاکەرەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکرێت؛ کێ بەهێزترین کاندیدە؟

ئەمڕۆ، ڕۆژێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی؛ یان عێراق دەچێتە قۆناغی پێکهێنانی حکومەت، یان چەقبەستوویی سیاسی درێژەی دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هەموو سەرنجەکان لەسەر کۆبوونەوەی چارەنووسسازی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگییە؛ کۆبوونەوەیەک کە بڕیارە کۆتایی بە کێشەی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق بهێنێت یان قەیرانەکە بەرەو ئاڵۆزییەکی قووڵتر ببات.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی، ئەم کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ، درێژکراوەی دانیشتنەکەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووە، کە تێیدا ناکۆکی لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی کاندیدێک، ڕێگربوو لە گەیشتن بە ئەنجام.

بۆ دەرئەنجامی ئەمڕۆ، سێ سیناریۆی سەرەکی لە ئارادان:

یەکەم – ڕێککەوتنی کاندیدی سازان: لایەنەکان لەسەر ناوێکی گشتگیر ڕێکبکەون کە جێگەی ڕەزامەندیی هەموو هێزەکانی ناو چوارچێوەکە بێت.

دووەم – یەکلاکردنەوە بە دەنگدان: پەنابردن بۆ میکانیزمی دەنگدانی ناوخۆیی، بەجۆرێک، هەر کاندیدێک پێویستی بە هەشت دەنگ، لە کۆی 12 دەنگی سەرکردەکان دەبێت بۆ سەرکەوتن.

سێیەم – بەردەوامیی چەقبەستوویی: ئەگەری شکست لە گەیشتن بە هەر لێکتێگەیشتنێک، دەبێتە هۆی دواخستنی بڕیارەکە بۆ کاتێکی نادیار و قووڵترکردنەوەی قەیرانی سیاسیی وڵات.

لە ماوەی ڕابردوودا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق (کاربەڕێکەر) و نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا؛ کە دوو ناوی دیاری چوارچێوەکە بوون بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران، کشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند و ئێستا کێبڕكێ لەنێوان چەند کەسایەتییەکی دیکەدایە؛ بەهێزترین کاندیدیش، باسم بەدرییە، کە کەسایەتییەکی نزیک لە مالیکییە و چاوەڕواندەکرێت، ئەمڕۆ بە ڕەسمی وەک کاندیدی چوارچێوەکە بۆ ئەو پۆستە دیاریبکرێت.

باسم بەدری کێیە؟

باسم محەمەد یونس بەدری، سەرکردە لە حزبی دەعوەی ئیسلامی، ساڵی 1964 لە بەغداد لەدایکبووە و پڕۆفیسۆری یاریدەدەرە لە بواری کشتوکاڵی.

لە ساڵی 2013ـوە، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای نیشتمانی بۆ لێپرسینەوە و دادپەروەرییە و خەڵکی پارێزگای واستە.

هاوکات سەرپەرشتیی فایلە هەستیارەکانی پەیوەست بە پشکنینی بەرپرسان و ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی حزبی بەعس بۆ دامودەزگاکانی دەوڵەت، کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی دەستپاکی: بە هاوکاری پۆلیسی ئینتەرپوڵ حەمدییە جافمان دەستگیرکرد و گەڕاندمانەوە عێراق

دەستەی دەستپاکیی عێراق بڵاویکردەوە، بە هاوکاری پۆلیسی ئینتەرپوڵ، حەمدییە مەحمود جاف بەڕێوەبەری پێشووی بانکی بازرگانیی عێراقیان لە وڵاتی…
زیاتر ببینە

ئاژانسێکی عێراقی: بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە مووچەی فەرمانبەران دەکەوێتە کێشەوە

ئاژانسێکی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا، عێراق رووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.…
Total
0
Share