دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكاتەوە و 50 ملیۆن لیتر نەوت دەگاتە کوردستان

پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغداد، ناردنی 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ کوردستان ئاشكرادەكات.

غالب محەمەد، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، وەزارەتی نەوتی عێراق 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و ڕایگەیاند، “بڕیارەكە لەسەر داوای ئەو بووە.”

ئەو پەرلەمانتارە لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە، “دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا وەزیری نەوت و بریکاری وەزیری نەوتی عێراق لە سەر نووسراو و داواكاریی بەندە ڕەزامەندی دا لەسەر ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوەبوو سەرەتا 50 ملیون لتر نەوت بۆ شەش ناوچەی هەرێمی كوردستان نێردرا، دوێنێش بەهەمانشێوە بڕیاری ناردنی 50 ملیۆن لیتری دیکەی نەوت درا.”

بە وتەی غالب محەمەد، وەزیری نەوتی عێراق و بەڕێوبەرایەتیی دابەشكردنی سوتەمەنی، ڕەزامەندییان نیشانداوە لەسەر دابەشكردنی 50 ملیون لیتری تر لە نەوتی سپی وەك بەشی دووەم بەجۆرێك كە پارێزگای سلێمانی و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین، كۆی ئەو نەوتەی بۆیان ڕەوانە دەكرێت دەكاتە 21 ملیۆن و 500 هەزار لیتر.

لەبارەی پشكی پارێزگای هەولێر لە نەوتی سپیی ئاشكرایكردووە، پارێزگای هەولێر زیاتر لە 15 ملیۆن و 800 هەزار لیتر نەوتی بۆ دێت و بۆ پارێزگای هەڵەبجە پێنج ملیۆن و 250 هەزار لیتر و پارێزگای دهۆك حەوت ملیۆن و 900 هەزار لیتر نەوتی پێدەدرێت.

غالب محەمەد نرخی دابەشكردنی نەوتەكەی ئاشكراكردووە و ڕایگەیاندووە، “ئەو نەوتەی کە دەنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان بە نرخی حکومییە واتە 150 دینار بۆ هەر لیترێک، بۆ هەر بەرمیلێک دەکاتە 31 هەزار و 500 دینار، دەبێت لەكاتی دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتییاندا نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە 35 هەزار دینار تێپەڕنەکات بەگواستنەوەشەوە.”

ئاشكراشیكردووە كە لەسەر داوای پارێزگای سلێمانی، وەزارەتی نەوتی عێراق رەزامەندی داوە بە پێدانی 3 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە نرخی 300 دینار بۆ هەر لیترێك بەشێوەی بازرگانی.

بابەتی پێشتر

باڵیۆزی بەریتانیا: شەڕی چەكداری لە عێراق سەرهەڵدەدات

بابەتی دواتر

بەرپرسێکی عێراقی لەبارەی هێرشی تورکیا بۆناو خاکی هەرێم هاتە دەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژه‌تیرۆر: له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ حه‌ویجه‌ چه‌ندین مۆڵگه‌ى داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی دژەتیرۆر، بەهاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان و دژەتیرۆری عێراق ئۆپه‌راسیۆنێکی بەرفراوانیان لە سنووری قەزای حەویجە ئەنجامدا و دەستگیرا…
Total
0
Share