(NBA) – بردنەوەی مەیامی و باکس پێگەی چیکاگۆ بوڵز دەخاتە مەترسییەوە

تیمی مەیامی هیت لەچێوەی یارییەکانی گەڕی 54ی (NBA)، بردنەوەی بەرامبەر چارلۆت هۆرنێتس تۆمارکرد.

لەچێوەی یارییەکانی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، تیمی مەیامی هیت بەئەنجامی (86-104) بردنەوەی بەرامبەر چارلۆت هۆرنێتس تۆمارکرد.

لەلایەکی دیکەوە تیمی میڵواکی باکس بەجیاوازیی 29 خاڵ و ئەنجامی (108-137) بردنەوەی بەرامبەر پۆرتلاند ترەیڵ بلایزەرز تۆمارکرد، بە بردنەوەی هەردوو تیمی باکس و مەیامی، توانیان چیکاگۆ بوڵزی یەکەمی ڕیزبەندیی جەمسەری خۆرهەڵات بخەنە گێژاوی لەدەستدانی پێگەکەیەوە.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

ئۆرلاندۆ ماجیک 115 – 135 ممفیس گریزلیس

چارلۆت هۆرنێتس 86-104 مەیامی هیت

واشنتن ویزاردز 80-95 فینێکس سەنز

لۆس ئەنجلس لەیکەرز 122-115 نیویۆرک نیکس

پۆرتلاند تڕەیڵ بلایزەرز 108-137 میڵواکی باکس

ساکرامینتۆ کینگز 113-103 ئۆکلاهوما سیتی ساندەر

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

مانچستەر یونایتد نیشانەی لە سێ یاریزان گرتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێدوانی ئەنچیلۆتی پێش دێربی

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بەشداری کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کرد و باسی دۆخی یانەکەى کرد پێش ئەوەى ڕووبەڕووی ئەتلەتیکۆمەدرید…
Total
0
Share