یۆنان وەزیرانی دەرەوەی شەش وڵاتی عەرەبی و ئەوروپی كۆدەكاتەوە

ئاڵای یۆنان

وەزارەتی دەرەوەی یۆنان ڕایدەگەیەنێت، لانیكەم وەزیرانی دەرەوەی چوار وڵاتی عەرەبی و كەنداو و دوو وڵاتی ئەوروپی بەشداری لە مونتەدای فیلیا (مونتەدای هاوڕێیەتی) یەكەم ئەنجامدەدات.

مونتەداكە ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی شوبات لە ئەسینا دەستپێدەكات و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق یەكێكە لە بەشداربووانی.

كۆنگرەكە لەژێر ناونیشانی (بونیادنانی هاوڕێیەتی و ئاشتی و گەشەكردنە لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە بۆ كەنداو) كە تیایدا وەزیرانی (یۆنان، قوبرس، بەحرەین، میسر، سعودییە و عێراق) پتەوكردنی هەماهەنگییەكان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئالنگارییەكانی ئاسایشی هەرێمایەتی، سەرەڕای گرفتەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تاوتوێدەكرێن.

جگە لەو وڵاتانە بانگێشت ئاراستەی فەڕەنسا و ئوردون و ئیمارات-یش كراون.

پێشتر ئەحمەد سەحاف، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق گەیشتنی فوئاد حسێن-ی بە ئەسینا-ی پایتەختی یۆنان ڕاگەیاند.

وتیشی، “وەزیری دەرەوە چاوی بە سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی یۆنان دەكەوێت، جگە لە وەزیری كۆچ و ژمارەیەك لە كەسایەتییە حكومییەكان”.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق

سایتی (tornosnews) لەسەر زاری سەرچاوە دیپلۆماسییەكانەوە بڵاویكردەوە، سێ هۆكار وادەكات بەشداری لە مونتەداكەدا بە گرنگ ناوببرێت ئەویش، “دەستپێشخەری یۆنانە بۆ كۆكردنەوەی وڵاتانی كەنداو و وڵاتانی دەریای سپی ناوەڕاست لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا”.

لەلایەكی دیكەوە، “كۆی وڵاتانی بەشدار واژووی ڕێككەوتنێكی نەتەوەیەكگرتووەكانیان تایبەت بە یاسای دەریاكان كردووە كە پشتیوانی مافی یۆنان دەكات لە درێژكردنەوەی ئاوە هەرێمایەتییەكانی بۆ 12 میلی دەریایی”.

كۆنگرەكە بە هەر سێ زمانی عەرەبی و فەڕەنسی و ئینگلیزی پەخش دەكرێت، جگە لە چەند زمانێكی دیكە.

بابەتی پێشتر

کونسوڵی تورکیا: پێشتر حکومەتی عێراقمان لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە هەرێمی کوردستان ئاگادارکردەوە

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی توركیا: ئامادەین بۆ بەھێزترکردنی ھێزەکانی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share