بایرن و تایگریس.. ڕوبەڕوبوونەوەی دوو یانە جیاوازییان 880 ملیۆنە

جیاوازییەکی دارایی گەورە لەنێوان یانەی بایرن میونشن و تایگریسی مەکسیکیدا هەیە

ئەمشەو، پێنجشەممە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە یاری کۆتایی مۆندیالی یانەکان ڕوبەڕوی تایگریس ئواناڵی مەکسیکی دەبێتەوە و جیاوازییەکی دارایی گەورە لەنێوان جەمسەرەکاندا بەدیدەکرێت.

یانە باڤارییەکەی ئەڵمانیا کە پاڵەوانی کیشوەری ئەوروپایە، بۆ دووەمجارە لە مۆندیالی یانەکان یاری کۆتایی ئەنجامدەدات، لە بەرانبەردا مەکسیکیەکان کە پاڵەوانی کۆنکاکافن یەکەمجاریانە دەگەن بە یاری کۆتایی پاڵەوانێتیەکە دەگەن.

بایرن لە قۆناغی نیوەی کۆتایی یانەی ئەهلی میسڕی تێپەڕاند، یانەی تایگریسی مەکسیکیش لە قۆناغی دووەم یانەی ئوڵسان هیونداری کۆریای باشووری تێپەڕاند (2-1) و لە قۆناغی نیوەی کۆتاییشدا سوپرایزێکی گەورەیکرد بە دەرکردنی یانەی پاڵمێراسی بەرازیلی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام.

بەپێی داتاکانی تۆڕی “ترانسفێر مارکت”، لەسەر ئاستی بایەخی دارایی، نرخی یاریزانانی هەردوو یانە 938.9 ملیۆن یورۆیە، کە بەشێکی گەورەی پەیوەستە بە یاریزانانی یانە ئەڵمانیەکە.

بایەخی یاریزانانی بایرن 879.5 ملیۆن یورۆیە، بایەخی یاریزانانی تایگریس تەنها 59.4 ملیۆنە و جیاوازییان نزیکی 880 ملیۆن یورۆ دەبێت.

لەسەر ئاستی تاکە کەسی، سێرج گنابری باڵی هێرشبەری هۆلیودیەکان کە نرخی 90 ملیۆنە گرانبەهاترینی یارییەکە دەبێت، لە بەرانبەردا لیۆناردۆ فێرناندێز لە یانەی ڕکابەر گرانبەهاترینە کە نرخی 7.5 ملیۆن یورۆیە.

گرانبەهاترینەکانی بایرن میونشن:

  1. سێرج گنابری 90 ملیۆن
  2. جوشوا کیمیچ 85 ملیۆن
  3. ئالفۆنس دەیڤیز 80 ملیۆن
  4. لیرۆی سانێ 70 ملیۆن
  5. دەیڤید ئالابا 65 ملیۆن

گرانبەهاترینەکانی یانەی تایگریس ئواناڵ:

  1. لیۆناردۆ فێرناندێز 7.5 ملیۆن
  2. جویدۆ پیزارۆ 5 ملیۆن
  3. نیکۆلاس لۆپێز 5 ملیۆن
  4. کارلۆس سالسیدۆ 5 ملیۆن
  5. کارلۆس گۆنزالێس 5 ملیۆن
بابەتی پێشتر

وەزیری پەروەردە: حاڵەتی کۆرۆنامان هەیە لەناوەندەکانی خوێندندا بەڵام کەمن

بابەتی دواتر

جارێكی دیكە هیچ گیانلەدەستدانێك بە كۆرۆنا تۆمارنەكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share