بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی گرێبەستی پرۆژەی هێڵی ئاوی سلێمانی واژووکرا

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، گرێبەستی هێڵی سێیەمی ئاوی دوکان-سلێمانی واژووکرا.

لە مەراسیمیێکدا لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەولێر، گرێبەستی پرۆژەی ستراتیجی هێڵی سێیەمی ئاوی دوکان-سلێمانی واژووکرا، وەک چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشەی کەمئاوی ناوچەکە.

گرێبەستەکە لەلایەن ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و کۆمپانیای جێبەجێکارەوە واژووکرا، گوژمەی پرۆژەکە 423 ملیۆن و 890 ملیۆن دۆلارە، کێشەی کەمئاوی سلێمانی بۆ 30 ساڵی ئاییندە چارەسەردەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی پێنجوێن لە بارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەرچووانی زانکۆی نیشتەجێی سنووری قەزای پێنجوێن ئاگاداردەکرێنەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزاکە بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share