ئیکۆنۆمی تایمز بڵاویکردەوە، بۆ حەوتەمین هەفتە لەسەریەک بەهای ئۆنسەیەک زێڕ بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و گەیشتە سێ هەزار 886 دۆلار.
لە راپۆرتێکی رۆژنامەی ئیکۆنۆمی تایمزی بەریتانیدا هاتووە، بۆ حەوتەمین هەفتە لەسەریەک بەهای زێڕ لە ئاستی هەفتانەیدا 2.5% بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار 886 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، شارەزایانیش پێشبینیدەکەن تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەهاکەی بگاتە 4000 دۆلار.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشكردووە، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی بەردەوامی بەهای زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ تێنەپەڕاندنی یاسای بودجە لە کۆنگرێسی ئەمریکا، کە بەهۆیەوە کەرتی ئابوری و پیشەسازیی لە وڵاتەکەدا تووشی شەلەل بوون و وەبەرهێنەران پاراستنی سەرمایەکەیان پەنا بۆ زێڕ دەبەن، هۆکارێکی دیکەش بریتییە لە پێشبینی و چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمریکاوە.