بۆ یەكەمجار لەوەتەی دەستبەكاربووە وەك سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی چین ئەنجامدا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی كۆشكی سپیی ئەمریكا، شەوی ڕابردوو جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ شی چین بینگ، سەرۆكی چین ئەنجامداوە.
كۆشكی سپی ناوەڕكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی ئاشكراكردووە و ڕایگەیاندووە، جۆ بایدن جەختی لەوەكردووەتەوە گرنگترین كار لای ئەو پارێزگاریكردنە لە ئاسایش و ژیانی هاوڵاتیی ئەمریكی، هەروەها پارێزگاریكردن لە ناوچەكانی زەریای هیندی و هێمنی ئازاد و كراوە.
سەرۆكی ئەمریكا نیگەرانیی خۆی پیشانداوە لەبارەی بڕیارە ئابورییەكانی پەكین سەبارەت بە بارودۆخی هۆنگ كۆنگ و شینجیانگ، هەروەها باس لە پرسەكانی پەیوەست بە تایوان و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەشی كردووە.
یەكێكی دیكە لە تەوەرەكانی وتووێژەكانی ئەو دوو سەرۆكە پرسی ڕوبەڕوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا بووە.
بەگوێرەی ئاژانسە جیهانییەكان، لەوەتەی وەك سەرۆكی ئەمریكا دەستبەكاربووە، ئەوە بۆ جاری یەكەمە ئەو دوو سەرۆكە پێكەوە قسە بكەن.