تویتەر: ترەمپ بشبێتەوە بە سەرۆك ناهێڵین بێتەوە تویتەر

كۆمپانیای تویتەر جەختدەكاتەوە كە دەركردنی دۆناڵد ترەمپ لەو تۆڕە بۆ هەمیشەیە و پاشگەزبوونەوە لێی مەحاڵە، تەنانەت ئەگەر بشبێتەوە بە سەرۆك ئەوا ناهێڵن تویتەر بەكاربهێنێت.

نێد سیگال، بەڕێوبەری دارایی كۆمپانیای تویتەر لە دیدارێكیدا لەگەڵ كەناڵی سی ئێن بی سی و لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا كە ئاخۆ كۆمپانیاكە چیتر ڕێگە بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكی دەدات تویتەر بەكاربهێنێت؟ ناوبراو ڕایگەیاند، “قەدەغەكردنی ترەمپ لە تویتەر و داخستنی هەژمارەكەی هەمیشەییە نەك كاتی.”

وتیشی، “ئەگەر ترەمپ جارێكی تر هەڵبژاردن بباتەوە و ببێتەوە بە سەرۆكی ئەمریكا، ئەوا ڕێگەی پێنادرێت بێتەوە تویتەر، سیاسەتەكانی كۆمپانیاكەمان جەختدەكاتەوە لە داخستنی هەژماری ئەوانەی هانی توندوتیژی دەدەن و هەرگیز ڕێگە بە گەڕانەوەیان نادەن.”

دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا لە كۆتایی ساڵی ڕابردوودا، كۆمپانیای تویتەر هەژمارەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای داخست بە پاساوی ئەوەی وتە و تویتەكانی هاندەری توندوتیژی بوون، ئەوكات كۆمپانیاكە ڕایگەیاندبوو كە داخستنەكە بەشێوەیەكی كاتییە.

بەڵام دواتر و بەهۆی هەڵكوتانەسەر باڵەخانەی كۆنگرێس لەلایەن لایەنگرانی ترەمپ و دروستبوونی توندوتیژییەوە، كۆمپانیاكە ئاشكرایكرد كە هەژمارەكەی ترەمپ-ی لە تویتەر بەیەكجاری داخستووە.

بابەتی پێشتر

دەروازەكانی هەرێمی تیانییە.. دەروازە فەرمییەكانی ترانزێت لە عێراق پێشنیاركران

بابەتی دواتر

بۆ یەكەمجارە لە جیهاندا.. "چاپكردن"ی پارچەیەك گۆشت كە دەتوانرێت بخورێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share