بافڵ تاڵەبانی: دەبێت چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای دەستور و بەرژەوەندی گشتی بێت

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، کێشە سیاسییە کەڵەکەبووەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی خەڵک دروستکردووە و دەشڵێت، پێویستە چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای دەستور و بەرژەوەندی گشتی بێت.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی شوبات لە دەباشان پێشوازی لە لارس ڕۆناس، باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد.

لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەکان کرا و بۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی كۆبوونەوەكە، ھاوسەرۆک ھەڵوێستی یەکێتی لەبارەی دۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکەوە خستەڕوو و جەختی لە پەنابردن بۆ زمانی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن کردەوە بەشێوەیەک کە بەرژەوەندییە باڵاکان پارێزراوبن.

بافڵ تاڵەبانی ڕوونیشیکردەوە، کێشە سیاسییە کەڵەکەبووەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی خەڵک دروستکردووە و ئەوان قوربانی یەکەمن. بۆیە دەبێت چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندی گشتی بێت. بۆ ئەوەش بەپێویستیزانی متمانە بۆ لایەنەکانی ھەرێم و عێراق بگەڕێندرێتەوە و “ھەمووان لە خەمی بەرژەوەندی گشتییدا کاربکەین و ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتیان باشتر بکەین”.

لە دیدارەكەدا هەریەك لە شاڵاو عەلی عەسکەری، لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن و دکتۆر سۆران جەمال تاهیر، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوون.

بابەتی پێشتر

سەدر هۆشداری لە دواخستنی هەڵبژاردن دەدات

بابەتی دواتر

تۆمارێكی دەنگیی وەزیری دەرەوەی ئێران: ڕەنگە فڕۆكە ئۆكرانییەكە بە ئەنقەست خرابێتەخوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share