دژەتیرۆر تیرۆریستێک لە ناوچەی زاب سەر بە قەزای حەویجە دەستگیردەکات

دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، پاڵپشت بە بەدواداچوون و زانیاریی هەواڵگریی ورد، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانان و دەزگای دژەتیرۆری عێراق (صیاد ماهر) ئۆپراسیۆنێکیان لە سنووری ناوچەی زاب ئەنجامدا.

لە بڵاوکراوەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆردا هاتووە، لە ئۆپراسیۆنەکە توانرا تیرۆریستی داواکراو بە ناوی (م، ا، م) لەدایکبووی 1988 دەستگیربکرێت کە داواکراو کاری لۆجستی، سەربازی و پزیشکیی لەناو رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کردووە و پەیوەندیی لەگەڵ چەندین تاقم و باندی ئەو رێکخراوە لە سنووری چیای قەرەچوغ، سەرگەڕان (دبس)، زاب، حەویجە و زنجیرە چیای حەمرین، هەبووە.

دەشڵێت، تیرۆریستەکە بەشداربووە لە هێرشکردنە سەر پۆلیس و سوپای عێراق و هاوڵاتییانی سیڤیل لەم ناوچانە، مین و بۆمبی چێندراویان لە سەر رێگە گشتییەکان چاندووە. لەئێستاشدا وەکو شانەی نوستوو لە سنووری زاب کاری کردووە و چەندین چالاکیی ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، داواکراو چەندین ئەندامی خێزان و کەس و کاری بە ماددەی چواری تیرۆر دەستگیرکراون و پاش دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، دەستبەجێ رادەستی یاسا کرا بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری پێویست و یاسایی بۆ سزادانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەگەری هەیە دووشەممە دادگای فیدراڵی بۆ ناردنی مووچە فەرمانسالارییەک دەربکات”

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر گفتوگۆکانی هەرێم و بەغداد بە ئاراستەیەکی ئەرێنیدا بڕۆن، ئەگەری هەیە رۆژی…
Total
0
Share