ڕیزبەندی ئەو یانانەی لە پێنج ساڵی ڕابردوودا زۆرترین پارەیان لە کڕینی یاریزاناندا بەکارخستووە

مانچستەر سیتی لە پێنج وەرزی ڕابردوودا زیاتر لە یانەکانی دیکە پارەی لە گواستنەوەی یاریزاناندا بەکارخستووە

سەنتەری لێکۆڵینەوە وەرزشییەکان (CIES) ئەو یانانە ئاشکرادەکات کە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا زۆرترین بودجەیان لە گواستنەوەی یاریزاناندا بەکارخستووە.

بەپێی داتاکانی پێنج ساڵی ڕابردوو و 10 وادەی گواستنەوەدا، سەنتەری لێکۆڵینەوە وەرزشیەکان ئەو ڕێژەی پارەیەی ئاشکراکردووە کە یانەکان لە گواستنەوەی یاریزانان لە هەردوو بواری (کڕین و فرۆش)دا بەکاریانخستووە، وەک دەردەکەوێت یانەی مانچستەر سیتی لەسەروبەندی یانەکانی ئەوروپا و جیهانەوەیە، یانەیەکی گەورەی وەک ڕیاڵ مەدرید لە کۆتاییەکاندا ناوی هاتووە.

ڕیزبەندیەکەی (CIES) دوای کۆکردنەوەی بڕی پارەی بەکارخراو و داهات کۆکردنەوەی بۆ کراوە، واتا هەر یانەیەک چەند ملیۆنی بەگەڕخستووە و چەندی بەدەستهێناوەتەوە.

(CIES) بەم شێوەیە پۆلێنی ئەو یانانەی کردووە کە لە کۆتا پێنج ساڵدا زۆرترین بودجەیان لە گواستنەوەی یاریزاناندا بەکارخستووە:

  1. مانچستەر سیتی (631 ملیۆن یورۆ)
  2. مانچستەر یونایتد (586)
  3. بەرشلۆنە (471)
  4. پاریس سان جێرمان (455)
  5. ئینتەرمیلان (386)
  6. ئێڤەرتۆن (346)
  7. ئەستۆن ڤێلا (339)
  8. میلان (311)
  9. چێڵسی (308)
  10. ئارسیناڵ (299)
  11. برایتۆن (259)
  12. تۆتنهام (250)
  13. وڵڤەرهامپتن (249)
  14. یوڤانتۆس (249)
  15. فولهام (190)
  16. لایپزیک (176)
  17. وێستهام (176)
  18. بایرن میونشن (171)
  19. ناپۆلی (165)
  20. پارما (158)
  21. شیفێڵد یونایتد (134)
  22. لیستەر سیتی (134)
  23. لیڤەرپوڵ (129)
  24. لیدز یونایتد (115)
  25. هێرتا بەرلین (109)
  26. ڤۆلفسبۆرگ (108)
  27. ئەتلەتیکۆ مەدرید (104)
  28. کریستاڵ پاڵاس (100)
  29. ئیشبیلیە (92)
  30. ڕیاڵ مەدرید (91)
بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

سلێمانی.. شەڕ لەنێوان هێزی كۆماندۆ و ئاسایشی بازگەی تاسڵوجە ڕویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share