قائیمقامییەتی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی شوبات ڕایەگەیاند کە 14 تۆن باینجانی خراپبوو دەستیبەهسەردا گیراوە کە شیاو نەبووە بۆ خواردن و بەکارهێنان، سەرجەمیان لەناوبراون.
لە ڕاگەیەنراوێکدا موعتەسەم حامید، سەرۆکی لیژنە عەلوەی سەربە قائیمقامییەت ڕایگەیاند، ” له‌نێو ئۆتۆمبێلێكی داخراودا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر بڕی (14)تۆن باینجانی خراپبوودا، ده‌ستبه‌جێ ته‌واوی ئه‌و باینجانه له‌رێی لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوبراوه”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ” ئه‌و باینجانه له ده‌روازه‌ی باشماخه‌وه هێنراوه‌ته هه‌رێمی كوردستان و خاوه‌نه‌كه‌ی ویستویه‌تی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی ناوه‌راست و خواروی عیراقی بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر ماوه‌ته‌وه و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ساردكه‌ره‌وه نه‌بووه ته‌واوی باینجانه‌كه خراپ بووه، هه‌ربۆیه به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوبراوه و رێگه‌ی پێنه‌دراو له بازاڕه‌كاندا ساغ بكرێته‌وه یان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی تری بكات”.
سەرۆکی لیژنەی عەلوەی قائیمقامییەت ڕاشیگەیاند کە رۆژانه له به‌ره‌به‌یانێكی زووه‌وه لیژنه‌كه‌یان له نێو عه‌لوه‌ی سلێمانی چاودێری هه‌موو ئه‌و خۆراك و سه‌وزه و میوانه ده‌كات كه ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی ناوه‌راست و باشوری عیراق ده‌كرێت.