داوا لە بایدن كراوە ئەردۆغان ڕابگرێت لە پێشێلكردنی مافی مرۆڤ

زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا داوا لە سەرۆكی نوێی وڵاتەكەیان دەكەن، فشار لە توركیا بكات بۆ ئەوەی “ڕێز لە مافی مرۆڤ بگرێت”.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، 54 ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا نامەیەكیان واژوو كردووە، لەو نامەیەدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا تۆمەتبار كراوە بە “سەركوتكردنی ئۆپۆزسیۆن، بێدەنگكردنی میدیای ڕەخنەگر و پاكتاوكردنی دادوەرە سەربەخۆكان”.

لە نامەكەدا كە ئاڕاستەی جۆ بایدن كراوە، ئەوەش هاتووە، “داواتان لێدەكەین كە دڵنیابنەوە لەوەی ئەردۆغان و كابینەكەی بە زووترین كات واز لەو هەڵمەتە سەركوتكارییە بهێنن كە دژ بە ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆیی و دەرەكی ئەنجامی دەدەن”.

لە بەشێكی دیكەی ئەو نامەیەدا، ئەندامانی ئەنجومەنی پیران ئاماژەیان بەوەكردووە، “پێویستە زیندانییانی سیاسی و ڕادەربڕین لە توركیا ئازاد بكرێن”.

هەرچەندە ماوەیەكی كورتە وەك سەرۆكی ئەو وڵاتە دەست بەكاربووە، بەڵام تا ئێستا سیاسەتی بایدن بەرامبەر توركیا و سەرۆككۆمارەكەی ڕوون نەبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

مانچستەر یونایتد 1-0 وێستهام

بابەتی دواتر

هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە سێ پارێزگا "ئۆپراسیۆنێكی فراوانیان" دەستپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
چوار كەس بە تۆمەتی مامەڵەكردن بە حەپی قەدەغەوە لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیركرا، كە بە نیازبوون لە مەرزی پەروێزخان…
Total
0
Share