هەواڵگریی عێراق: ژنێک و سێ تیرۆریستی دیکەمان دەستگیرکردووە

ئاژانسی هەواڵگریی عێراقی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تشرینی یەکەم، “ژنە تیرۆریستێک” کە پارەی لە ئەستۆگرتنی دابەشکردووە بەسەر خێزانەکانی داعشدا لە نەینەوا دەستگیرکراوە، لەگەڵ دەستگیر كردنی “سێ تیرۆریست”ی دیکە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵگریی عێراق بڵاویکردەوە ڕایگەیاندووە، “هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگری سەربە بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی نەینەوا لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، سێ تیرۆریستییان لە ژمارەیەك ناوچەی پارێزگای نەینەوا دەستگیركردووە، بەپێی مادەی 4ی تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی داعش، داواكراوبوون”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە ئەو سێ “تیرۆریست”ەی كە دەستگیركراون، بەناوی پۆلیسی داعش لە ژمارەیەك پارێزگای نەینەوا كاریان كردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەمیانی لێكۆڵینەوە بەراییەكاندا، ئەو دەستگیركراوانە دانیان بەوەداناوە كە سەربە رێكخراوی داعشن و بەشدارییان لە چەندین كردەی تیرۆریستی کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا باس لەوەشكراوە، ئەو دەستگیركراوانە، بەمەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا، ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كراون بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانە بدرێن.

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی هەواڵگریی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە چالاکییەکدا لە نەینەوا، ژنە تیرۆریستێک-یش دەستگیرکرا کە کاری دابەشکردنی پارە بووە بەسەر خێزانی داعشەکاندا لە ژێر ناوی لەئەستۆگرتن”.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. سێ تۆمەتبار هاوڵاتییەک دەبەنە باخێک لە مێرگەپان و برینداری دەکەن

بابەتی دواتر

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی ده‌كات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق رادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، “ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق رادەگەیەندرێت و هەڵبژاردنێکی سەرکەوت بەڕێوەچوو”. لە کۆنگرەیەکی…
Total
0
Share