ڕوسیا داوای ڕاگرتنی تەواوەتی شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەكات

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیرانی درەوەی وڵاتانی ئازەربایجان و ئەرمینیا ئەنجامدا، داوای لێكردوون بە تەواوی شەڕ ڕابگرن و كۆتایی بە ئامانجگرتنی مرۆڤ بهێنن.

لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەكەم، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ جیحۆن بیرامۆڤ، وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان و زوغراب مناتساكانیان، وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا ئەنجامداوە و دواین پێشهاتی قەرەباغ-ی لەگەڵیان تاووتوێكردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لاڤرۆڤ جەختی لەسەر ڕاگەیەندراوەكەی 1ی تشرینی یەكەم-ی تایبەت بە ئاگربەستی نێوان ئەو دوو وڵاتە كردووەتەوە، كە بە سەرپەرشتیی پۆتن و ترەمپ و ماكرۆن دەركراوە.

ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئەوەشی ئاشكراكردووە، “لە وتووێژەكاندا سووربوون لەسەر ئەوەی پێویستە پابەندی ئەو ئاگربەستە بن و بە تەواوی شەڕ و بە ئامانجگرتنی مرۆڤەكان ڕابگرن”.

ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی نێوان ئەو سێ وەزیرە لەكاتێكدایە، حكومەتی ئازەربایجان ڕایگەیاند، لە هێرشێكی سوپای ئەرمینیا بۆسەر شاری كنجە 13 كەسی سڤیل كوژراون و 52ی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دابینكردنی غازی سروشتی بۆ وەزارەتی كارەبای عێراق ئاشكرادەكرێت

كۆمپانیای دانە غاز ڕایگەیاند، لەپێناو بەرفراوانتركردنی فرۆشتنی غاز، كۆمپانیاكە ڕۆژانە غاز بۆ وێستگەی تازە لە كەركوك دابیندەكات. كۆمپانیای…
Total
0
Share