بایرن لە غەدری ڕیاڵ و بارسا دەترسێت

بایرن میونشن ترسی هەیە لە دوایین ساتی گواستنەوەکانی هاوینی 2022، ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە دووان لە یاریزانە ناودارەکانیان پەلکێشی ئیسپانیا بکەن.

ڕۆژنامەنووسی ناودار و باوەڕپێکراوی ئەڵمانیا، کریستیان فاڵک لە ڕۆژنامەی بێلد سپۆرت ستونێکی نووسیوە و تیایدا چەندین زانیاری نەبیستراوی ئاشکرا کردووە.

فاڵک نووسیویەتی، “سەرباری پێداگریی بایرن لەسەر بەردەوامبوونی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی، هەروەها بێدەنگی ڕیاڵ مەدرید و جوڵە نەکردنیان بۆ سێرج گنابری، بەڵام بەڕێوەبەرانی یانە ئەڵمانییەکە متمانەیان بە دۆخەکە نییە، دەزانن دوو زەبەلاحەکەی ئیسپانیا ساڵانە لە دوایین ساتی مێرکاتۆدا بۆندی گەورە واژۆ دەکەن، بۆ ئەوەی سەرنجی میدیاکان بەلای خۆیاندا ڕابکێشن.”

بایرن نایەوێت لیڤا و گنابری لەدەست بدات، بەتایبەت گنابری داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لێکراوە، لە کاتێکدا یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی پەیوەندییان بە لێپرسراوی کارەکانییەوە کردووە.

بابەتی پێشتر

خشتەی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەران گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە

بابەتی دواتر

تین هاگ کێشەی هەیە و هاوکێشەی یونایتد، دیبالای تێکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید پێنجه‌م جامی سوپه‌ری ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێنا

یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی “چامپیۆنزلیگ” و ئینتراخت فرانکفۆرتی پاڵه‌وانی “یوروپا لیگ” ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا-یان ئه‌نجامدا، یانه‌ی شاهانه‌…
Total
0
Share